بە ڤیدیۆ: لە کەرکووک پێشمەرگە هەڵوێستێکی توند بەرامبەر سوپای عێراق دەگرێتەبەر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سوپای عێراق و ملیلیشاکانی حەشدی شەعبی رێگریان لە ژمارەیەک پێشمەرگە گرت کە لە پاش تەواو بوونی ئەرکەکانیان دەگڕانەوە ماڵەوە، پێشمەرگەکان هەڵوێستێکی تووندی گرتە بەر.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک لەبازگەی (کەرکوکـ – سلیمانی) نزیکـ گوندی (چیمەن)ـی شەهیدان لەلایەن پۆلیسی و سوپای عێڕاق ڕێگری لەهاتنەوەی ژمارەیەکـ پێشمەرگە کراوە،لەبەرامبەردا پێشمەرگەش ڕێگای لە تەنکەرەنەوتەکان گرت.
پێشمەرگەیەکیش ئاشکرای دەکات کە ئەوان دوای خیانەتی ۱٦ ئۆکتۆبەر ژیانیان لە مەترسی دایە لە سنوری کەرکووک هەروەها ئەو هەڵوێستەی پێشمەرگە بۆ ناچار کردنی بەرپرسانی کەرکووک تا رێگا بدەن بچینەوە نێو کەس کارمان.