دواین زانیاری له‌سه‌ر كوشتارگه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌سته‌نبول

خواكوڕك

شه‌وی دوێنێ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌ یه‌كێك له‌یانه‌ شه‌وانه‌كان كه‌سێك هێرشێكی تیرۆریستی ئه‌نجامدا و تیایدا ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش هێشتا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی لایه‌نێك رانه‌گه‌یاندووه‌.

كاتژمێر یه‌كی شه‌وی 1/1/2017 له‌یه‌كێك له‌یانه‌ شه‌وانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ چه‌كدارێك هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ و ده‌سرێژی گولله‌ی له‌به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ كرد و دواتریش رای كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 41 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌، 16 كه‌س له‌ كوژراه‌وكان خه‌ڵكانێكی بیانین و لەکاتی ئەنجامدانی هێرشەکەشدا 700 کەس لەو یانەیەدا بوون.

پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا پۆلیس هێرشبەرەکەی دەستگیرنەکردووە و لێكۆڵێنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی شایه‌تحاڵه‌كان پێده‌چێ كه‌سێكی توندڕه‌وی ئاینی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت.

Back to top button