تورکیا: بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان راناگرن.


دوای ئەوەی بەهۆی نڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتان سنورەکانی خۆیان داخست بە رووی وڵاتانی تر وەزیری بازرگانیی تورکیا دەڵێت، دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلە داناخەن و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
روخسار پەکجان،  وەزیری دارایی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند، هەناردەکردنی کەلوپەل و کاڵا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە بەشێوەی ئاڵوگۆڕی کۆنتەینەر دەبێت.
وەزیری دارایی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان هەوڵ دەدەن بەبێ وەستان کەلوپەلەکان لەو دەروازە سنوورییەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بگوازرێنەوە، بەڵام ڕەچاوی تەندروستیی شۆفێرەکانیش دەکەن.
هەروەها پەکجان رایگەیاندبووە کە بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان راناگرن.
Back to top button