شازادە چالیزی کوڕ و جێگرەوەی یەکەمی شاژنی بریتانیا توشی ڤایرۆسەکە بوو

 

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو بووەوە لە ئێستادا تەنها لە ئەورووپا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەمرۆ شازادە چارلز کوڕو جێگرەوەی یەکەمی شاژن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

میدیاکانی بریتانیا ئاشکرایانکردووە کە  شازادە چالیزی تەمەن 71 ساڵ، کوڕ و جێگرەوەی یەکەمی شاژنی بریتانیا دوای ئەوەی چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا دەرکەوت،  پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدرا، ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچو  واتا توشی ڤایرۆسەکە بوە.
هەروەها میداکان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە کە کامیلا، هاوسەری شازادە چارلیز دوای ئەوەی هەمان پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدا ئەنجامی پشکنینەکەی نەرێنی دەرچو، واتا توشی کۆرۆنا نەبوە.
Back to top button