سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: 25 ئۆتۆمبێلی وه‌ك دیاری به‌خشیه‌ پۆلیسی هه‌ولێر

 

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ركی چاودێری كردن و جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی خرایه‌ ئه‌ستۆ، بۆیه‌ پێویستیان به‌ ئۆتۆمبێل و كه‌ڵ و په‌لی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ چاودیری بوو له‌م چوارچێوه‌یه‌ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 25 ئۆتۆمبێلی نوێی بۆ پۆلیسی هەولێر دابینکرد.

عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ راگەیاند، جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە 25 ئۆتۆمبێلی كه‌ جۆرەکەیان تۆیۆتا فرۆچنەرە كه‌ هەموو پێداویستییەکانی پۆلیسیان تێدایە كرده‌ هه‌دیه‌ بۆ پۆلیسی هه‌ولێر.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی هەشت ساڵە ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ هێزەکانی پۆلیس دابینەکراوە و لە ئێستاشدا، هێزەکان بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چاودێریکردنی شەقامەکان، پێویستی زۆریان بە ئۆتۆمبێلەکان هەیە.

Back to top button