وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئه‌و هێزانه‌ی له ئێستادا له ئه‌ركدان و ئه‌و هێزانه‌ی له پشوودان ئالوگۆڕی به هێزه‌كان ناكرێت تا كاتی كۆتای هاتنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو له ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان له ئه‌ركدان تا كاتی كۆتا هاتنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و له‌م چوار چێوه‌یه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌یاننامه‌ی ژماره 22 ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتوو له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی ده‌زگای ئاسایش و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن بڕیارماندا:
یه‌كه‌م: ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له ئه‌ركدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی به هێزه‌كانیان ناكرێت، كه پێكهاتوون له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌رگری و فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، له ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه تا به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
دووه‌م: دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م بارودۆخه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه هێزه‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه له ئه‌ركدا بوون به مۆڵه‌ت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.