لەئاھەنگێکی ھاوسەرگیری: زاوا لەگەڵ ٤٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و بووکیش کەرەنتینە کرا

 

ئه‌گه‌ر چی به‌ هۆی كۆرۆنا چه‌ند رێككارێك له‌ ئوردن گیراونه‌ته‌ به‌ر، به‌ڵام تا ئێستا له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و سازنه‌دانی بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیچ بڕیاریك ده‌ره‌نه‌چووه‌، خه‌لكی به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ پرسیپێكهێنانی هاوسه‌ر گیری و میدیاكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ رۆژانه‌ ده‌یان ئاهه‌نگی هاوسه‌ر گیری ئه‌نجام ده‌درێن.

له‌م چوارچێوه‌یه‌ میدیاكانی ئوردن ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ شاری ئه‌ربه‌د زاوا و 40 به‌شدار بووی ئاهه‌نگه‌كه‌ تووشی ڤایرۆس كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها میدیاكانی ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ تووش بووان گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كان و بووك و سه‌رجه‌م به‌شدار بووانی دیكه‌ خراونه‌ته‌ كه‌ره‌نیتنه‌.

Back to top button