دووەم توشبوو بە كۆرۆنا لە سعودیە گیانی لەدەست دا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند كە دووەم توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا و ھاوكات ٢٩ توشبووی دیكە چاكبونەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند كە ١٣٣ كەسی دیكە توشی ڤایرۆسەكە ھاتون و داوای لە ھاوڵاتیانی سعودیە كرد پابەندی ڕێنماییەكانی حكومەت بن و نەیەنە دەرەوە.
لە لایەكی دیكە سەرجەم گەشتە ئاسمانیەكانی سعودیە بۆ دەرەوە و بە پێچەوانەشەوە ڕاگیراون تا كاتێكی نادیار