دەزگای میدیایی خواكوڕك تەواوی زانیاریەكان لەبارەی ئاڵۆزیەكەی شارەدێی وەرتی ئاشكرا دەكات

بەگوێرەی زانیارەیكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەتووە، فەرماندەیەكی یەكێتی لەكاتی قەدەغەی هاتوو چۆ لە پازگەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شارەدێی وەرتێ سەر بە پارێزگای  هەولێر، كێشە دروست دەكات و دەلێت خوداش ناتوانێت رێگری لە ئێمە بكات بۆ هاتوچۆ.

سەرچاوەیەك لە پازگەی شارەدێ وەرتێ بە دەزگای میدیای خواكوركی راگەیاند” فەرماندەیەكی یەكێتی كە خەڵكی شاری رانیەیە و قەدەغەی هاتووچۆی شكاندووە و خەڵكی هاتۆچۆ پێكردووە، لەلایان پازگەكەوە رگری لێكراوە، ئەویش گوتوویەتی ئەگەر بەبێ دەنگی رێگام بۆ دەكەنەوە، مەگەر نا بە زمانی چەك راتان دەماڵم لێرە و خوداش ناتوانێت رێگری لە ئێمە بكات”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكورك كەوتووە” بەرپرس و فەرماندەی یەكێتی بە ئاسایشی و پازگەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان گوتووە ئەگەر بە نەرمی ڕێگەمان نەدەن بەهێز رێگا دەكەینەوە، خوداش ناتوانێت رێگری لە هاتووچۆی ئێمە بكات، بەقسەی خۆیان لەكاتی دەوام و ئەركیش دانەبوونە، تەنها هاتووچۆی میواندار و سەردانی ناو رەز و باخ  بووە كە لەلایان حكومەتەوە قەدەغە كراوە”.

دوا بەدوای ئەوە ئەو بەرپرسەی یەكێتی هەستاوە بەكۆكردنەوەی هێز لەدژی پازگەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو بابەتەش لیوای 7ی پیادەی سۆران كە لیوایەكی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەیە لە سەر زێنی وەرتی جێگیركراون”.

Back to top button