مالیكی رووەو تاران فڕی
خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 1/1/2017 راگەیاندنەكانی نزیك لە نوری مالكی بڵاویان كردەوە كە نوری مالیكی سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو كوماری ئیسلامی ئێران دەچێت، و ئامانج لە سەردانەكەی باسكردنی دواپێشھاتەكانە لە ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ھەردوو لایە.
به‌پێ زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مالیكی لە سەردانە چوار رۆژییەكەی بۆ تاران كۆمەڵێك بابەتی گرنگ لە ھەگبەی گەشتەكه‌ی داهه‌یه، لەوانە پرسی ئابووری و ڕێكخستنه‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی خۆی و پرۆسه‌ی ئۆپەرسیۆنەكان بەگشتی و مووسڵ بە تایبەتی.
بڕیار وایە مالكی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی بەكۆمه‌ڵێك بەرپرس و پلەداری سیاسی و سەربازی ئەو ولاتە بكەوێت و له‌گه‌ڵ علی خامەنەیی رابەری ئیرانێش كۆببێته‌وه، و هه‌ر دوو پرسی حوكمڕانی له عێراق و پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ تاوتوێ بكات.
هه‌روه‌ها میدیا عێراقیه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ئەم سەردانەی نوری مالیكی تایبەتە بە باردۆخی سەربازی حەشدی شەعبی و ڕوڵیان لە رزگاركردنی ئەو و شارە و قوناغەكانی دوای رزگاری مووسڵ.