دابەشکردنی نانی پیرۆز لە رۆمانیا بە ( کەوچکی هاوبەش ) لەسەردەمی کۆرۆنادا
بڵاوبوونەوەی چەند وینەیەک لە قەشەکانی ( ئۆرتۆدۆکس )ی رۆمانیایی لە کاتی پێدانی نانی پیرۆزدا بە هاووڵاتیان لە سەردەمی کۆرۆنا دا هەرا دەنێتەوە و بەرپرسانی باڵای وڵات ڕەخنە لە بەرێوەچوونی ئەو بۆنەیە دەگرن لەو کاتەدا .
ئەو وێنەو ڤیدیۆیەی دەیبینن ، وێنەی رۆژی یەکشەممەی شاری ( کلۆژ ) ی رۆمانیایە و یەکەمجارە لە لایەن ماڵپەرێکی ناوچەیی ئەو وڵاتەوە بڵاو دەبێتەوە .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی لە رۆمانیا وەک زۆربەی وڵاتانی تر ڕێکاری خۆپاریزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتە بەر .
بووگدان تاناس ، بەرپرسی ئەنجوومەنی پزیشکانی رۆمانی لەمبارەوە دەڵیت : زۆێک لە قەشەکان ئێستاش لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێنەگەیشتوون و ئۆسقۆف گەورەش رێنمایی نەکردوون و وەک رابردوو هەڕەمەکی نانی پیرۆزیان بە کەوچکێکی هاوبەش داوەتە هاوووڵاتیان .
لە کۆتایدا دەڵیت ئەم کارانە دەبنە هۆی تەشەنە کردنی کۆرۆنا ، ئەگەر 100 کەس لەوێ ئامادەبن ، لەوانەیەکیان هەڵگری ڤایرۆسەکەبێت و ئیتر کار لە کار دەترازێت .