بۆرووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا ئەمریکا 670 هەزار دۆلار یارمەتی دارایی عێراق
ماسی‌و توله‌ر، كونسووڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر لە ڕاگەیاندروێکدا ئاشکرای کردووە ، ئاژانسی ئەمریکی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و بە ئاگاداری رێکخراوی تەندروستی جیهانی 670 هەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ یارمەتی عێراق لە رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنادا .
لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، ئه‌وجۆرە یارمەتییانەی كه بۆ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دابین ده‌كرێن، بۆئەوەیە حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی لە ئیستادا بە دەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە مەترسیدان بتوانن ئامادەکاری بکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی خۆمان و پەرە بە تاقیگەکانی بواری پزشکی خۆیان بدەن .
لە کۆتاییدا هاتووە ئەو یارمەتییە تەرخان دەکرێت بۆ هاتنه ژووره‌وه و چالاككردنی دۆزینه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان و چاودێری له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌یسه‌كان بۆ نه‌خۆشیه هاوشێوه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ، وەک کار ئاسانی پشکنینەکان