وەزارەتی تەندروستی : تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراوی خۆیدا باس لە تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە شاری سلێمانی .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ،

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان،  تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە.

 

تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە  100 حاڵەت و دوو مردن.

 

 

 

وەزارەتی تەندروستی

 

25 ئازار

Back to top button