کۆرۆنا لە ئێران : 27 هەزار تووشبوو ، 2077 مردن

 

کیانووش جەهانپور ، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرای کرد لە ماوەی رۆژی سێشەم تاچوارشەم 2 هەزار و 206 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بوون .

 

ئاژانسی ئیسنا لە زمان جەهانپوورەوە ئاشکرای دەکات لە ماوەی دوو رۆژدا 2هەزار و 206 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، بەو ئامارەی کە تازە ئاشکرا ووە لە ئێستادا تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 27 هەزارو 17 کەس .

 

بە گوتەی جەهانپوور  9هەزارو 625 کەس لە تووشبووان چارەسەریان بۆ کراوە .

 

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 143 کەس بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە مردوون کە کۆی گشتی مردووەکان گەیشتۆتە 2 هەزارو 77 کەس

Back to top button