رووسیا یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرده‌یی به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا ئه‌نجامدا

خواكوڕك

‎بەپێی بڵاوكراوەیەكی دەستەی ئەركانی گشتی لە سوپای توركیا، دوێنی شه‌ممه‌ 31/12/2016 فرۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا چەند جارێك پێگەكانی داعش-یان لە شاری باب و ناوچەكانی باكوری حەلەب، بە خەستی تۆپ باران كردوە و زیانێكی مادی و گیانی قورسیان بە داعش گەیاندوە.

‎فەرماندەیەكی مەیدانی سوپای توركیاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەو هاوكاریە لۆجستی و سەربازیانەی كە هێزەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆی به‌ ئەنجام نەگەیاندین، ڕوسیا بۆیكردین”.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌ی سوپای توركیا هاتووه‌، دوێنێ هەینی داعش لە ناوچەی باب، هێرشی كردوەتە سەریان و سەربازێكیان كوژراوە و 5 سەربازی دیكه‌یان برینداربوون.

‎سوپای توركیا لە ڕێگەی ئەپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ئامانجێتی شاری باب لە باكوری شاری حەلەب، كۆنترۆڵبكات و وەك ناوچەیەكی ئەمنی فراوان بۆ هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بەكاری بهێنێت.

ھاماھەنگی و بۆردومانی ڕوسیا بۆ سەر ناوچەكە، وەك یەكەم هاوكاری جەنگی ئەو وڵاتەیە بۆ سوپای توركیا، دوای ڕێكەوتنی ڕوسیا و توركیا و ئێران بۆ ئاگربەستی سەرتاسەری لە سوریا.

شارەزایانی سەربازی ڕایان وایە ھەماھەنگییە سەربازییەكانی روسیا و توركیا ڕێخۆشكەر دەبێت لە بەردەم سەركەوتنی ئامانجەكانی ئەپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بەو پێەی دەبێتە ھۆی ئازاد كردنی ناوچەیەكی جوگرافی فراوان بۆ ھێزە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكرێن و روسیاش ڕێگەی داوە بەشداری دانووستانەكانی ئەستانە بكەن كە لە كازاخستان .

Back to top button