سوودی پێکهاته‌کانی هێلکه‌ بزانه‌

هێلکه‌ به‌ خواردنێکی باو له‌ نێوان خه‌ڵکدا داده‌نرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ کاتێکدا که‌ په‌له‌ت بۆ خواردن هه‌بێت هێلکه‌ له‌و خواردنانه‌یه‌ که‌ زووتر ئاماده‌ ده‌بێت به‌ڵام له‌ ڕووی ته‌ندرووستیشه‌وه‌ گرنگی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ ده‌بێت.

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێره‌دا باس له‌ چه‌ندین سوودی پێکهاته‌ی هێلکه‌ ده‌کرێت.

کالسیۆم و ڤیتامین D و فۆسفۆری تێدایه‌ که‌ وا ده‌کات ئێسک به‌هێز بێت.

زینک که‌ یارمه‌تیده‌ری به‌هێزبوونی سسیته‌می به‌رگری له‌ش ده‌بێت.

ڤیتامین E خانه‌کان له‌ بوونی میکرۆب ده‌پارێزێت.

کۆلاین که‌ سوودی بۆ مێشک هه‌یه‌.

ڤیتامین A که‌ سوودی بۆ بینین هه‌یه‌.

ڤیتامین K که‌ هاوکاره‌ له‌ کۆنتڕۆڵکردنی خوێن به‌ربوون.

Back to top button