سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كران
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سێ كەسی تر لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوو.
كه‌مێك پێش ئێستا، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكی ئاشكرای كردووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكرا، كە ئافرەتێكی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی كە هەموویان كەسوكاری تووشبێكی دوێنێی شاری هەولێرن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دوێنێ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 100 كه‌س و به تۆماركردنی ئه‌م حاڵه‌ته نوێیانه‌ی هه‌ولێرش ژماره‌كه هه‌ڵكشا بۆ 103 تووشبوو و 2 گیانله‌ده‌ستدان.