وهزارهتی تهندروستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، لەماوەی دوو رۆژى رابردودا (929) پشکنین ئەنجامدراوە و (18) حاڵەتى نوێى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەدەخاتەڕوو، کە تاوەکو ئێستا (5050) هاوڵاتی لە کەنتینەبوون و (3324) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان.
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٨)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٠٥٠) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٧٢٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٩) لە هەولێر، (٣٠٨) لە سلێمانی، (٥٢٤) لە دهۆك، (٣٥) لە هەلەبجە، (١٢) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٣٢٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ٤٨ کاتژمێری کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٧٩) هاوڵاتی.
2. لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٩) پشکنین کراوە، (٦٤٨) لە شاری هەولێر، (١٩٨) لە شاری سلێمانی، (٨٣) لە شاری دهۆك.
دەرەنجام (١٨) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (١١) نەخۆش پۆزەتیڤ هەبوو (٤) ئافرەت و (٥) پیاو و (٢) منداڵ.
• پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ ، کە (٣) ئافرەت و (٢) پیاو و (٢) منداڵ.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٧) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ی ئازاری٢٠٢٠