روسیا : سه‌رجه‌م گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاته‌كه‌ی راگرت

حكومەتی روسیا بڕیاریدا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی لە رۆژی هەینی 27ی مانگ بە لەبەرچاوگرتنی گەشتی ئەو هاوڵاتیانەی وڵاتەكەی كە لەدەرەوە دەگەڕێنەوە.

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەكانی روسیا، حكومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە راگرتنی سەرجەم گەشتەكانی روسیا و بڕیارەكەش لە 27ی ئازار دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

زیاتر ئاماژە بەوەشكراوە، لەبڕیارەكەدا گەشتی ئەو هاوڵاتیانە لەبەرچاوگیراوە كە لەدەرەوەن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناو خاكی روسیا.

Back to top button