ئیسلامیه‌كانی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ داده‌ڕێژن

خواكوڕك

رۆژی شه‌ممه‌ 31/12/2016 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌ نێوان هه‌رسێ حزبی ئیسلامی به‌ به‌شداری هەریەک لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتى یەکگرتوو، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵى ئیسلامى و عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتى بزوتنەوەى ئیسلامى به‌ڕێوه‌چوو.

دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ و یه‌كگرتوو رایانگه‌یاند، هەرسێ‌ لایه‌ن لەسەر ئەوە رێككەوتوون‌ كه‌ پێویسته‌ له‌داهاتوو بگه‌نه‌ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌.

به‌پێی راگه‌یانراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، لێژنه‌كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات و هه‌نگاوی یه‌كه‌می قوناخبه‌ندی یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌ داده‌رێژێت، و دواتر ده‌خرێته‌ به‌رده‌م هه‌رسی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌.

Back to top button