وەزیری تەندروستی: هەواڵێكی خۆش لەسەر تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئێستە لە ئاستی كۆنتڕۆڵكردن و چارەسەركردنداین و بەپێی ڕێوشوێنە تەندروستییە جیهانییەكان هەنگاو دەنێین و ژمارەكان لە كەمبوونەوەدان.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌  رایگەیاند، لەسەر راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وێڕای ئەوەی دووجار بودجەی تایبەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابین كراوە، هەرچییەكی ترمان پێ بكرێت پشتیوانیان دەكەین بۆ تێپەڕاندنی كۆرۆنا.

وەزیری تەندروستی زیاتر گوتی، كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە رۆژێك بۆ رۆژێكی تر دەگۆڕێت، ئەگەر كەسێك تووش دەبێت، ئەوە بەتەنیا نییە، بەڵكو ئەوانەی كە سەردانیان كردووە و خێزانەكەی و ئەوانەی بەركەوتنی لەگەڵی هەبووە، ئەوانەش بە گومانلێكراو دادەنێین و كەرەنتینیان دەكەین، بۆیە دڵخۆشین بەوەی كە ژمارەكە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، بەتایبەتی ئەو شار و شارۆكانەی ئێستە لە كەرەنتینەدان.

 

Back to top button