عێراق : قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 11ی 4 درێژكرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا تا 11ی نیسان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ بكاته‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنج شەممە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێكی نوێ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەدەغەكردنی هاتوچۆی تا رێكەوتی 11ی نیسانی ئەمساڵ درێژكردەوە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، شانەی قەیرانەكان و لیژنەی فەرمانی دیوانی 16ی ئەم مانگە بە راگەیەندراوێك فەرمانیانكرد بە راگەیاندنی باری لەناكاو و قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە بەغدا، بۆیه‌ رۆژێك دوای دەركردنیشی فەرمانەكە خرایە بواری جێبەجێكردن.

Back to top button