تورکیا دەستی کردووە بە تۆپباران کردنی دەڤەری سیدەکان
بە پێی ئەو هەواڵەی لە دەڤەری سیدەکانەوە گەیشیۆتە دەست ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لە چوار کاتژمێر لەمەوبەرەوە ، سوپای تورکیا بە بۆنەی چالاکی هێزەکانی سەر بە پەکەکە ، دەستی کردووە بە تۆپباران کردنی ئەم دەڤەرە .
سەرچاوەی زانیاری هەواڵەکە ئاشکرای دەکات تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەریەک لە چیاو بەرزایەکانی ڕۆبی وڕواڵ و کایەڕەشک لەسنوری گەڵی شێخ زادان و بنار چیای شەکیوو وبەزایەکانی چیاسۆرک وشوشانەو گۆڕەسێو لەسنوری خواکوڕک بەچڕی وبەتۆپی دورهاوێژ تۆپباران دەکات و زۆر جاریش تۆپەکان لە نزیک یەک کیلۆمەتری گوندەکان بەعەرزی کەوتوون و بوونەتە هۆی دڵەراوکێی گوند نشینان .