مەفرەزەکانی رێگای هەولێر ، گوێر ، چەند عەرەبێکیان دەستگیر کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-112.jpg)
لە بەردەوامی یاسای قەدەغە کردنی هاتووچۆ ، لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنە جیاجیاکاندا مەفرەزەی هاوبەشی هاتووچۆ و زێرەڤانی داندراون بۆ کۆنترۆڵی هەر دۆخێکی نەخوازراو.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک نێردراوە ، ئەمڕۆ مەفرەزە هاوبەشەکانی پۆلیسی هاتوو چۆ و زێرەڤانی لە سەر رێگای هەولێر ، کوێڕ ، دەستیان بە سەر دوو ئۆتۆمبێل داگرت کە پڕ بوون لە عەرەبی دانیشتووی دەوروبەری گوێڕ ، کە بە نیاز بوون بە قاچاغ بێنە ناو هەولێری پایتەختەوە .
لە دوای ئاشکرا بوونیان ، رێکاری یاسایی بۆ عەرەبەکان گیراوەتە بەر و شۆفێرەکانیش لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان ، ڕادەستی پۆلیس کران بۆ کردنەوەی پەڕاوی یاسایی و درانە دادگا