لە ئەمریکا 1000 کەس گیانیان لە دەست دا .. ڤایرۆسی کۆرۆنـا بەردەوامە لە تەشەنەکردنی

 

لــە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنچ شەممە ژمارەی ئـەو کەسانەی گیانیـان لەدەست دا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنـا 1000 کەسی تێپەڕ کردووە  و ژمارەی تووشبوانی گەیشتە 68 هەزار کەس.

 

تەنهـا دوێنێ چوار شەممە 247 کەس گیانیان سپارد و نزیکەی 13هەزار و 355 تووشبوی تۆمار کراوە

 

لە لێدوانێکی دا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵـد ترامپ گوتی گرفتی هەرە گەورە شـاری نیۆیـۆرکـە و هەفتەکانی داهاتوو زۆر ئـەستەم دەبێت بۆ ئەم شارە ،  لەلایەکی دیکەوە ئەنجوومەنی پیران پلانێکی بە بەهای یەك ترلیـۆن دۆلاری داڕشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

Back to top button