هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەی ئاسمانی گەیـارە لە موسل ڕادەستی هێزەکانی عێراق دەکات
ئاژانسی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمی لە بنکەی ئاسمانی گـەیارە لە باشووری شاری موسل کشایەوە.
هەروەها گوتیشی بـە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق و نوێنەری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانـان بنکەی گەیـارە ڕادەستی هێزەکانی عێراق کـرایەوە .