پێکوتەیەکی  کۆن تەمەنی یەك سەدەیە،  لەوانەیە لاشەمان بپارێـزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنـا

 

 

توێژەرەوان لە چوار ووڵات ئامادەباشی دەکەن بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەیەك بۆ ئەوەی دڵنیابـن لە شیانی ڤاکسینێك کە تەمەن 100 ساڵـە و بەکارهاتووە دژی پـەتای سـیل بـۆ خۆپاراستن لـە ڤایرۆسی کۆرۆنـا ، ڤاکسینە کۆنەکە بەکاریان هێناوە دژی پـەتای سیل کە نەخۆشیەکی بەکتریاییە و لەوانەیـە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز بکات و وابکات توانایی جەنگی هەبیت دژی کۆرۆنـا ،

 

وا بڕیارە لەم هەفتەیە دا تیمێکی زانستی پزیشکی  هۆڵەندی یەکەمین تاقیکردنەوەی ئەنجام بدات لەسەر 1000 کەس لەوانەی لە بواری چاودێری تەندرووستی کار دەکەن ،بەشداربووانی ئەم تاقیکردنەوەیە نموونەیەكیان پێ دەدرێت کە لە بواری پزیشکی دا پێ دەگوترێت “سی بی جی” و لە بنەڕەت دا بۆ نەخۆشی سیل بەکار دێت و کار لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەکات.

Back to top button