‎د. محه‌مه‌د گورمه‌ز: هێرشكردن بۆ سه‌ر مزگه‌وت یا یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ كارێكی تیرۆریستییه‌

خواكوڕك

كاتژمێر یه‌كی شه‌وی 1/1/2017 له‌یه‌كێك له‌یانه‌ شه‌وانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ چه‌كدارێك هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ و ده‌سرێژی گولـله‌ی له‌به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ كرد و دواتریش رای كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 41 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

‎له‌وباره‌یه‌وه‌ پرۆفیسۆر د. محه‌ممه‌د گۆرمه‌ز وه‌زیری ‎ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی دژ به‌ خه‌ڵكی سڤیل و بێتاوان كرا، به‌تووندترین شێوه‌ سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌م و نه‌فره‌ت له‌ ئەنجام دەرانی ده‌كه‌م. هێرشكردن بۆ سه‌ر مزگه‌وت یا یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ كارێكی تیرۆریستییه‌ و ویژدانی مرۆڤایه‌تی قبوڵی ناكات”.

پرۆفیسۆر د. محه‌ممه‌د گۆرمه‌ز له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویتەر پەیامێكی بە ھەردوو زمانی توركی و ئنگلیزی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه، “ئه‌م تاوانبارانه‌ی به‌دڕنده‌ترین شێوه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی بێ گوناح، كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ ھێندە مەترسیدارە مرۆڤایه‌تی و وڵات و گه‌لی كردووه‌ته‌ ئامانج”.

Back to top button