بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی ناردە هەولێر
بڕی 453 ملیار دینار ، مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەولێر
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، عابد ساڵح، بەڕێوبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق لەمبارەوە گووتی ، لە رۆژی یەكشەممەی داھاتوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەتوانێت پارەكە لە بانك وەرگرێت و بە سەر مووچەخۆراندا دابەشی کات
.
هاوکات هەرئەمڕۆ جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاندبوو “چاوەرێی گەیشتنی پارە لە بەغداوەیین و راستەوخۆ دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی تر بە مەرجی لە بەرچاگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان .