مەلاکرێکار ، سەپێندرایە ناو زیندانی ئیتالیا
لە دوای مشت و مڕێکی زۆری یاسایی ، حکومەتی نەرویج بڕیاری رادەست کردنی مەلاکرێکاری بە ئیتالیا دەرکرد .
ئاژانسی فەرمی ( ئای ئێر ئێف ) فەڕەنسی ئاشکرای دەکات ئەمرۆ حکومەتی نەرویج ( فەرەج ئەحمەد نەجمەدین) ناسراو نە مەلا کرێکاری ، ڕادەستی هیزەکانی ئاسایشی سیاسی و تەناهی ئیتالیاکرد و بە پێی حکومی پێشوو ناوبراو راستەوخۆ لە خرایە زیندانەوە .
کرێکار بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ داعش و پیلانگێری بۆ تیرۆر حوکمی بەسەردا سەپاوە .
ڕادەستکردنەوەی ناوبرا و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی ئەنجام درا کە ڕاستەوخۆ گوازرایەوە زیندانی ( ڕیبیبیە ) ، ئەو زیندانەی تایبەتە بە تیرۆریستان .