ئەمریکا 20 کەسایەتی و کۆمپانیای سەربەخۆی لە ئێران و عێراق بە تۆمەتی پشتیوانی سوپای پاسدارن خستە لیستی گەمارۆکانەوە
ئۆفیسی کۆنترۆڵی بواری دارایی و ئابووری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند بە تۆمەتی پشتیوانی کردنی بواری ئابووری سوپای پاسدارنی ئێران 15 کەسایەتی و 5 کەسایەتی بە مافی پارێزەری کۆمپانیایی ، ئێرانی و عێراقی خستۆیە لیستی رەشی گەمارۆکانی خۆیەوە .
کەتایبی حزبوڵلا و عەسائیی ئەهلی حەق دوو لە دیارترین لەم لیستەدا .
هاوکات باس لەوە دەکات 11 کەسایەتی ئیرانی و 4 هاووڵاتی عێراقی لەو لیستەدان کە بریتین لە ، محەممەد سەعید ئەلبەهادلی ، محەممەد ئەلغەریفی ، شیخ عەدنان ئەلحەمیداوی ، عەلی حسێن ئەلمەنسوور ، ئێرانیەکانیش بریتین لە عەلی فەرهان ئەسەدی ، ماشائەڵلا بەختیاری ، عەلیڕەزا فەدکار ، مەهدی قاسمزادە ، ولی قولی زادە ، محەممەد جەلال ئائاب ، سەید ڕەزا مووسەوی فەر، سەید یاسر مووسەوی فەر . حەسەم پلارک ، حەسەن سەبزی نژاد ، مەسعودشوشتەری پوستی ،
لە لایەکی تریشەوە کۆمپانیای دەریایی لە بواری ڕاگوێزاندا وەک کۆمپانیای خەمائیل ، کۆمپای بەهجەت کەوسەر ، لە عیراق و کۆمپانای موتەئەجێر نوین مەدائێر ، سامان شیمی خاوەرمیانە و هەروەها رێکخراوی نۆژەن کردنەوەی شوێنە پیرۆزەکانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە
sha