دۆنالد ترەمپ نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه، پێگه‌يشت ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەڕێز جەنابی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
هەرێمی کوردستان
کۆماری عێراق
بەڕێز جەنابی سەرۆک،
بەناوی گەلی ئەمەریکاوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازم.
ئێمە بەیەکەوە دەستکەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەست هێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی ئێوەدا.
لەگەڵ ڕێزمدا،
دۆناڵد ترامپ