هێزێكی ئه‌منی ناحیه‌یی له‌یلانی كه‌ره‌نتینه‌كرد

دواى ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێكی دیكه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی له‌یلان كه‌سێك وه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ته‌واوی ناحیه‌یی له‌یلانی كه‌ره‌نتینه‌كرد.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێكی تەمەن 74 ساڵە لە شارۆچكەی لەیلان وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا و دواتریش جگه‌ له‌ كه‌ره‌نتینه‌كردنی كه‌س و كار و به‌ركه‌وته‌كانی تووش بووه‌وه‌، پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدرا.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ته‌واوی ناحیه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه‌ كه‌ره‌نتینه‌كراون.

پێشتر كەسێكی دیكە لە شارۆچكەی لەیلان بە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە و كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە كەركوو گەیشتە 11 كەس و لەنێویاندا حاڵەتێكی مردن ھەیە و 6 كەسیش بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

Back to top button