پێپی ده‌چێته‌ خولی ئینگلیزی

خواكوڕك

یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت دوای ته‌واو بوونی بۆندی یاریزانی پورتوگالی (كلیبه‌ر پیپی) رێگه‌ به‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ بدات له‌ رێگه‌ی بۆندێكی ئاساییه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌بێت، یانه‌یه‌كی ئینگلیزیش بۆندێكی شایسته‌ی بۆ ئاماده‌ ده‌كات،

رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی رایده‌گه‌ینێت، له‌وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد هه‌وڵده‌دات یاریزانی هێڵی به‌رگری (پێپی) بهێنێته‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌وه‌، به‌مه‌رجێك له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می بۆنده‌كه‌ یانه‌ی ریال به‌خۆڕایی رێگه‌ی پێبدات یاری بۆ مانشسته‌ر بكات.

بۆندی پیپی لە هاوینی داهاتوو كۆتایی پێدێت، و بەپێی رێنماییەكانی فیفا هه‌ر یاریزانێك زیاتر له‌ چوار وه‌رز بۆ یانه‌كه‌ی یاری بكات، ئه‌وا یاریزانەكه‌ دەتوانێت پێش كۆتایی هاتنی بۆندەكانیان بە شەش مانگ بەخۆرایی بچنە ئەو تیپەی ئارەزووی یاریكردنی بۆ دەكەن.

رۆژنامه‌ی سپۆرت نیوزی ئینگلزی ئاشكرای ده‌كات، یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی (كلیبەر پیپی) پورتوگالی و بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید، به‌رامبه‌ر به‌ بڕی 15 ملیۆن یۆڕۆ.

Back to top button