وهزارهتی دارایی لیستی نوێی دابهشكردنی مووچهی راگهیاند
دوای ئهوهی گوتهبێژی حكومهتی ههرێم رایگهیاند كه له سهرهتای ههفتهی داهاتوو دهست به دابهشكردنی مووشه دهكرێت، وەزارەتی دارایی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی نوێی مووچەی راگەیاند و بەپێی خشتەکە لە 29-3-2020 ـەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لە رۆژی 29-3-2020 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دابەشدەکرێت.
– 29 و 30-3-2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە .
– 31-3-2020 ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
– 1-4-202 وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی پلاندانان.
– 2-4-2020 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پیشەسازی و بازرگانی، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان و دەزگای مین.
– 4 و 5-4-2020 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەت.
– 5-4-2020 وەزارەتی خوێندنی باڵا.
– 6-4-2020 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
– 6 و7-4-2020 خانەنشینی پێشمەرگە.
– 7-4-2020 وەزارەتی کارەبا.
– 8-4-2020 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان.
– 9-4-2020 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران.
8 و 9-4-2020 مووچەی خانەنشینی شارستانی.