به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان 620 پشكنینمان ئه‌نجامداوه و سه‌رجه‌میان نێگه‌تیڤ بووه
دواى ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌وه، تا ئێستا 103 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسه‌كه بوونه‌و له‌وانه‌ش 39 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س له سنوری گه‌رمیان تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بوونه و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانیش ئاشكرای ده‌كات كه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكەی (620) ئەنجامدراوەو كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون، داواشدەكات هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تائێستا لەگەرمیان پشكنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكەی (620) ئەنجامدراوە، دەرەنجامی هەموویان نێگەتیڤ بوون و خۆشبەختانە كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون.
باسی لەوەشكردووە، ئەم زانیارییە دڵخۆشكەرەیە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ بەردەوامبون لە پابەندبون بە مانەوە لە ماڵەكانمان و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكان، چونكە مەترسی ڤایرۆسەكە تائێستاش بە توندی بوونی هەیە و هیچ نەڕەویوەتەوە، بەڵكو تۆماركردنی بەردەوامی حاڵەتەكانی ڤایرۆسەكە لە ناوچە و شارەكانی دەوروبەر و نزیكی گەرمیان، رادەی مەترسیەكە لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەكات.