رۆحانی تا دوو هه‌فته‌ی تر ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران كۆنتڕۆل ده‌كه‌ین

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران له‌ 30  هه‌زار كه‌س و تا ئێستا به‌ هه‌زارانی دیكه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ره‌ده‌وام تووش بووی نوێ تۆمار ده‌كرێـت سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ ده‌توانین ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنتڕۆلبكه‌ین“ئەگەر ھەمووان پابەند بن لە دوو ھەفتەدا دۆخەكە كۆنترۆڵ دەكەن”.

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، كە رێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووندتر دەكەن، قه‌ده‌غه‌ی نێوان شاره‌كانی ئێران به‌ ته‌واوه‌تی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكراشیكرد كە داوای یەك ملیار دۆلاریان لە سندووقی گەشەپێدانی نیشتمانی كردووەو دەبێ رێبەری ئێران رەزامەندی لەسەر بكات.

رۆحانی راشیگەیاند، ئەگەر ھاووڵاتیان یارمەتیدەر بن و پلانەكان وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێت، ھەتا دوو ھەفتەی دیكە دۆخەكە كۆنترۆڵ دەكەن.

Back to top button