روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند میدیایه‌كی سنوری سلێمانی هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاریان له‌ باره‌ی مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ به‌ڵام نایه‌وێت مووچه‌ دابه‌ش بكات، له‌ به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌ێنت ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ نێردراوه‌ مێژووی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ره‌.

 

روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٦ ئاداری ٢٠٢٠

 

Back to top button