وەزارەتی تەندروستی: تووشبووێكی دیكە به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانكرا
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی چاك بوونه‌وه‌ی 12 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سلێمانی راگه‌یاند، هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا تووش بوویه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سلێمانی راگه‌یاند.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 56 ساڵە و خێزانی توشبووێکی پێشووە.
وەزارەتی تەندروستی
26 ئازار