ئێران پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی نوێی بۆ مالكی ئاماده‌كردووه

خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 1/1/2017 راگەیاندنەكانی نزیك لە نوری مالكی بڵاویان كردەوە كە نوری مالیكی سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو كوماری ئیسلامی ئێران دەچێت، به‌شێك له چاودێرانیش پێیانوایه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه هه‌یه له‌عێراق.
به‌پێی زانیاری میدیاكانی نزیك له مالكی، ئێران به‌نیازه جارێكی‌تر له رێگه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیه‌وه گرنگی به‌كاروباری سه‌ربازی و سیاسی له عێراق بدات، به‌تایبه‌ت دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی و به‌شداری كردنی حه‌شد له جه‌نگی موسڵ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن كه پرسی چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ نێو خاكی سوریا بابه‌تێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت و ئێران به‌گرنگیه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌ڕوانێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و په‌یه‌ده هه‌یه، ئه‌و دوو هێزه‌ش له ئێستادا ناوچه سنوریه‌كانی عێراق و سوریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به پێشمه‌رگه‌شه‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت گوشاره‌كانی له‌رێگه‌ی مالكی و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه زیاتربكات بۆ پاشه‌كشه پێكردنیان له‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه ئازادی كردوون، هه‌روه‌ها جۆره رێكه‌وتنێك و سیاسه‌تێكیش بێنێته پێشه‌وه بۆ هێشتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال.