یەکەمین حاڵەتی کۆرۆنا لە یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرا

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیانی زۆری لە زۆربەی یانەکانی جیهان دا، ئەمرۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیش هاتە ڕیزی قوربانییەکانی ئەم ڤایرۆسە و یەکەمین حاڵەت لەو یانەیەش ئاشکرا کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی بە پەلەی ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی یەکەمین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یانەی بارسێلۆنا تۆمار کراوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە (ڕامۆن بلانا)ی سەرۆکی دەستەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی یانەی بارسێلۆنا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوە، بەمەش زەنگی مەترسی لەو یانە گەورەیە لێدرا.

جێی ئاماژەیە پێشتر لە یانەی ریال مەدرید و ڤالەنسیا و لیگانیس و چەندین یانەی دیکە حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمار کراون و هەندێک یانەی وەک ڤالەنسیاش زۆرترین حاڵەتی تۆمار کردوە.

 

Back to top button