کوڕی جگەرخوێنی شاعیر بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد
كوڕی شاعیرێكی به‌ناوبانگی كورد به‌هۆی په‌تای كوشنده‌ی كۆرۆناوه له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا
كهیۆ جگه‌ر خوێن له‌شاری ستۆكهۆڵمی سوید، گیانی له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سه نزیكه‌كانیشی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
وڵاتی سوید به‌یه‌كێك له‌و ووڵاتانه داده‌نرێت كه زۆرترین رێژه‌ی كۆچبه‌ری كوردی له‌ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌خۆ گرتووه‌و ناوبراویش له‌ساڵی 1975 وه له‌و وڵاته ژیان به‌سه‌رده‌بات.
جگەرخوێن، یەکێک لە شاعیرە ناسرا و دیار و کاریگەرەکانی ئەدەبی حیماسیی کوردستانە و لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی “حەسار” نزیک لە شاری ماردین لەدایک بووە.