سەرۆکانی ئەمریکا و چین لەبارەی کۆرۆناوە گفتوگۆی چریان کرد
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شی جیپینگ سەرۆکی چین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە رێگاکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە رایگەیاند، باسیان لە هەوڵە هاوبەشەکانیان کردووە و هەوڵ دەدەن بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەکەدا هەماهەنگی بکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە سەرۆکی ئەمریکا کۆرۆنا بە ڤایرۆسی چینی ناودەبات و سەرکردەکانی چینیش چەند جارێك ئەمریکایان بە دروستکەری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماتبار کرد.
لهوهتهی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووهتهوه و سهرانسهری دنیای گرتووهتهوه، تا ئێسته له دنیادا زیاتر له 500 ملیۆن كهس تووشی ئهو ڤایرۆسه بوون و زیاتر 20 ههزار كهسیش بههۆیهوه گیانیان له دهست داوه.