ئەمریکا پلەی یەکەمی لەڕووی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا وەرگرت

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشته‌ 85 هه‌زار و 594 حاڵه‌ت، به‌مه‌یش لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه،‌ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرت.

بەپێی ئامارەکانی هه‌واڵه‌ جیهانییه‌كان بڵاوكۆاوه‌ته‌وه‌ ، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە ئەمریکا نزیکەی 14 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبووانیش پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرتووە.

 

 تووشبووك : 84594 كه‌س
مردوو 1177 كه‌س
به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاماره‌ ووڵاتی‌ چین تاوه‌كو ئێستا 81285 كه‌س توشووی‌ په‌تاكه‌ هاتوون ، به‌ڵام 3287 كه‌س مردوون .
هه‌ر دوێنێ‌ ترامپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا، ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان زۆترین پشکنینیان ئەنجامداوە. وتی‌” ئێستا ئێمە زیاتر لە هەموو کەسێک پشکنین ئەنجامدەدەین، تەنانەت کەس لەو ژمارەیەی ئێمە دەیکەین نزیکیش نییە. هەروەها پشکنینەکانی ئێمە باشترین و وردترین پشکنینن”.
Back to top button