تۆپخانەکانی تورکیا ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بە چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن

سه‌ر له‌به‌یانی ئەمڕۆوه‌ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا نزیك گوندی لێتان و دەوروبەری ئاواییەکانی ناوچەکە تۆپباران دەکەن.

به‌پێی قسەی دانیشتوانی گوندی لێتان تۆپخانەکانی تورکیا لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان دەکەن، بەوھۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان ھەیە مەترسی ئەوە ھەیە گوندەکە چۆڵبکرێت.

بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە له‌ ناوچه‌كه‌، سوپای تورکیا دوێنێش بەچڕی چیاو ناوچه‌ و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان تۆپباران کرد.

Back to top button