واشنتۆن فەرمان بە کارمەندانی لە بەغدا و هەولێـر دەکات عێراق جێبهێڵن

باڵیـۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ هەینی بەیاننامەیەکی دەربارەی ئەو هاوڵاتیە ئەمریکیەکانە دەرکرد کە بوونیان هەیە لەعێراق و ئاماژەیان دا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کارمەندانی لە بەغدا و هەولێـر داوە عێراق جێبهێڵـن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە لەبەر کۆمەڵێك بارودۆخی ئەمنی و ڕێکارەکانی قەدەغەی گەشت کردن بەهۆی پـەتای کۆرۆنـا وەزارەتی دەرەوە فەرمانی بـە کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسولگەری گشتی لـە هەولێـر ئەو ووڵاتە جێبهێڵـن و دووپاتیان کردەوە کە پێدانی ڤیـزا لەو کاتەدا لە بەغـدا و هەولێــر ڕاگیـراوە.

س : موازین نیـوز

 

Back to top button