هێزێكی سەر بەلاهور جەنگی: ژن و كچی رۆژنامەنووسێك لەبەرچاوی رووتدەكەنەوە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕك كەوتووە، رۆژنامەنووس عەدنان رەشید كە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شارۆچكەی پێنجووین دەژیت، لەلایان هێزێكی سەر بە لاهور جەنگی دەستدرێژی دەكەنە سەری و ژن و كچەكەی لەبەرچاوی رووتدەكەنەوە”.

عەدنان رەشید رۆژنامەنووسی رۆژهەڵاتی كوردستان لە رۆژی 11ی ئەم مانگە لە پێنجوین لە ژێر فشارێكی زۆر ناچاركراوە زانیاری لەبارەی چاڵاكوانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بتركێنێت”.

هەروەها ناوبراو رایگەیاندووە” گڕوپێکی چەکداری دەمامکدار کەپێنج کەس بوون هاتنە مالەکەم و بەهەموو شێوەیەک ئازاریان دام دەستێکیان شکاندم بەلام هیچ زانیاریەکەم لەسەر کوردانی ڕۆژهەلات نەدا، دەشلێ” دواتر ئەوهێزە خێزانەکەو کچەکەیان هێنام لەپێش چاوم دەستدرێژیان کردە سەری و خێزانەکەم و کچەم دوور لەهەموو بەهایەکی ئەخلاقی و وێنەو ڤیدیۆی ساتی ڕووتکردنەوەیان تۆمار کرد”.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە باس لەوەش دەكات”وتیان ئەگەر ناوی چالاکوانانی ڕۆژهەلات نەهێنی دەستدرێژی سێکسی دەکەینە سەرخێزانت و دواتریش لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاوی دەکەینەوە بۆیە ناچار بووم ناوی چالاکوانان بهێننم”.

شایانی باسە ناوبراو ئێستا لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی لەژێر چاودێری دکتۆر و دەزگاكانی ئیتلاعات و دژەتیرۆری یەكێتی دایە”.

Back to top button