بەهـۆی ڤایرۆسی کۆرۆنـا 10 هەزار ئـەفغـانی لە زیندان ئـازادکران

 

 

ئەشرەف غـەنی سەرۆکی ئـەفغـانستان ئەمڕۆ هەینی بـڕیاری دا  نـزیکەی 10 هەزار زیندانی لە گرتـووخانەکانی ووڵاتەکەی ئازاد بکات لە چوارچێوەی ڕێکارەکانـی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا ، بـڕیارەکە ئەوانە دەگرتەوە کە تەمەنیـان سەرووی 55 سـاڵـە هەروەهـا ژنـان و کەسانی نەخـۆشیش

 

لەم بارەیەوە ئەحمەد ڕەشید توتاهێل بەڕێوەبەری گرتووخانەکانی ئـەفغـانستان گوتی بـڕیاری سەرۆکی ووڵات بۆ ڕێگریە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاماژەی دا کە ژمارەی تووشبوان لە ئەفغانستان گەیشتووتە 90 کەس بـۆیە زنجیرەیەك ڕێکار گراوەتە بەر وەك قەدەغەی هاتوچۆ  لەو شارانەی نزیکن لە سنووری ئیـران

Back to top button