ئێران : ١٤٤ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

بە گوتەی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو  ١٤٤ هاووڵاتی ئێرانی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وە مردوون .

 

تا ئێستا بە گشتی لە ئێران بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە  ٢ هەزارو ٣٧٨ کەس گیانیان لە دەست داوە .

 

کیانووش جەهانپوور بە ئاشکرا بوونی ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گووتی : بە پێی زانیاری تایبەتی ناوەندی پزشکی ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تا ئیستا ٢ هەزارو ٩٢٦ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بە گشتی تووشبوان لە ئێران گەیشتۆتە ٣٢ هەزارو ٣٣٢ کەس

 

لە کۆتاییدا ئاشکرای دەکات تا ئێستا ١١ هەزارو ١٣٣ کەس لە تووشبوان چاک بوونەوتەوە ، بەڵام ٢ هەزارو ٨٩٣ کەس  لە تووشبووان لە سەرەمەرگدان .

Back to top button