كۆرۆنا ئەمریكای كردە پێشەنگ

 

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا زۆر خێرا بوەو بە ئاستێك گەیشتوە كە ئەمریكا پێش وڵاتانی جیھانی كەوت و تڕەمپیش دەڵێت ناھێڵین ئابوری وڵات بە ھۆی كۆرۆناوە زیانی زیاتری پێ بگات.

 

لە ئەمریكا ڕێژەی توشبوانی كۆرۆنا بۆ ٨٥٧٦٢ كەس بەرز بوەوە و پێش چین كەوت ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ  ٣٢٧ حاڵەتی دیكە تۆمار كرا.

 

ھاوكات لە ئیتاڵیا  ڕێژەی توشبوان بۆ ٨٥٠٨٩ كەس بەرز بوەوە ئەوە لە كاتێك كە لە چین ڕێژەی توشبوانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە ٨١٣٤٠ كەس واش پێشبینی دەكرێت ئیتاڵیاش پێش وڵاتی چین بكەوێت

Back to top button